رووداوەکە لە سلێمانی بوو

ئەو کەسانەی هەڵیانکوتایە سەر نووسینگەیەکی ئاڵوگۆڕی دراو دەستگیر کران

964+

شۆڕش قادری

ئەو دوو کەسەی بەچەکەوە هەڵیانکوتایە سەر نووسینگەیەکی ئاڵوگۆڕی دراو لە سلێمانی، دەستگیر کران.

"دەمانچەیان لەسەر سەرم دانا و پارەكەیان برد"

دەزگای ئاسایشی هەرێم / سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، “لەماوەی کەمتر لە 20 کاتژمێردا، بکەرانی تاوانی هەڵکوتانە سەر نووسینگەی ئاڵوگۆڕی دراوی گەڕەکی ڕاپەڕینی سلێمانی دەستگیرکرا، کە بڕێک پارە لە نووسینگەکە دزرابوو هاوکات دەستیش بەسەر چەکی تۆمەتبارەکاندا گیراوە “.

ئاماژە بەوەشکراوە، تۆمەتبارەکان دوو کەسن و لە ئێستادا بە ماددەی (443) لەیاسای سزادانی عێراقی راگیراوان و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکەیان بەردەوامە.

دەزگای ئاسایشی هەرێم  / سلێمانی راشیگەیاندووە، دەستیان بەسەر پارە دزراوەکەدا گرتووە و لە تۆمەتبارانیان سەندووەتەوە.

شەوی رابردوو لە گەڕەكی راپەڕینی شاری سلێمانی، دوو كەس بە چەكەوە هەڵیناکوتایە سەر نووسینگەیەكی ئالوگۆڕی دراو و ئەمڕۆ سێشەممە 3.2.2026 شاڵاو عەبدوڵا خاوەنی نووسینگەکە بە 964ـی وت، “دەمانچەیان لەسەر سەرم دانا و نزیكەی 50 هەزار دۆلاریانم بردم”.

 خاوەن نووسینگەیەکی ئاڵوگۆڕی دراو بریندار کرا و 25 ملیۆ...

 خاوەن نووسینگەیەکی ئاڵوگۆڕی دراو بریندار کرا و 25 ملیۆن دیناریشیان لێ برد