محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق
لە هەولێر بوون
سودانی و شاندەكەی گەیشتنە سلێمانی
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، محەمەد شیاع سودانی و شاندی باڵای چوارچێوەی هەماهەنگی، گەیشتنە شاری سلێمانی.
بڕیارە لەوێ دیدار و كۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حزب و لایەنەكانی سلێمانی ئەنجام بدەن.
شاندەكەی چوارچێوەی هەماهەنگی جگە لە محەمەد شیاع سودانی، هەریەكە لە هادی عامری، ئەمینداری گشتیی رێكخراوی بەدر، موحسین مەندەلاوی سەرۆكی هاوپەیمانی ئەلئەساس، عەباس رازی، ئەمینداری گشتی چوارچێوەكە پێكهاتوون.
شاندەكە ئەمڕۆ بەیانی گەیشتنە هەولێر و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان لە بارەی پرسی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار و سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران گفتوگۆیان كرد.