ئاڵاى ئێران و ئەمەریکا
ماڵپەڕی ئێكسیۆس
ئەمریكا و ئێران لە توركیا كۆدەبنەوە
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
چاوەڕێی كۆبوونەوەی نوێنەری سەرۆكی ئەمریكا و بەرپرسانی ئێرانی دەكرێت لە
ئەنقەرەی پایتەختی توركیا، ئەمەش بە گوێرەی هەواڵی ماڵپەڕی ئێكسیۆس.
سەرچاوەكە نووسیویەتی، بەرپرسانی توركیا، میسر و قەتەڕ كار دەكەن بۆ رێكخستنی كۆبوونەوەكە لە رۆژانی داهاتوو، كە لە نێوان نوێنەری تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا ستیڤن ویتكۆف و بەرپرسانی ئێرانی دەبێت.
ئەم پێشهاتە لە كاتێكدایە ئەمڕۆ پەیامی سەرۆكی ئەمریكا دۆناڵدۆ ترەمپ بۆ ئێران بڵاوكرایەوە، كە راگەیاند ئەمریكا ئامادەیە گفتوگۆ لەگەڵ ئێران بكات و بە هیوای ئەوەشن بگەنە رێككەوتن.