"شەهیدى هەموو کوردستانە"

قوتابیانى خورماتوو بە مەراسیمێک رێز لە شەهید ئەحمەد دەگرن

964+

سیروان خورشید – دوزخورماتوو

قوتابیانى خورماتوو بە مەراسمێک رێز لە شەهید ئەحمەد دەگرن و دەڵێن: شەهید ئەحمەد تەنیا شەهیدى کەرکوک نییە، بەڵکو شەهیدى هەموو کوردستانە.

قوتابیان بە بەرزکردنەوەى ئاڵاى کوردستان و وێنەى شەهید ئەحمەد، چەندین دروشم و شیعریان خوێندەوە و رێزیان لەو شەهیدە گرت.

دڵنیا سیروان یەکێک لە قوتابیان بە 964ـى وت،”شەهید ئەحمەد شەهیدى هەموو کوردانە و هەمووان شانازى پێوە دەکەین، بەهیواین رۆژێک بێت لە کوردستانى گەورەدا ناوى ئەوان بدرەوشێتەوە”.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

تەرمی شەهید ئەحمەد هێمن لە گۆڕستانی رەحیماوا بەخاکسپێ...

تەرمی شەهید ئەحمەد هێمن لە گۆڕستانی رەحیماوا بەخاکسپێردرا