سەروو 69 دۆلارە

نرخی نەوت کەمێک دابەزی

964+

شۆڕش قادری

دواى ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوودا نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە، ئەمڕۆ کەمێک دابەزی و هەر بەرمیلێک لەسەروو 69 دۆلارەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت.

ئەمڕۆ شەممە 31.1.2026  و لەکاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانی نەوت، نرخی یەک بەرمیل نەوت خاوی برێنت بە 69 دۆلار و 32 سەنت دیاری کراوە و نرخەکەی 0.39٪ دابەزیوە.

هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی رۆژئاوای تێکساس بە 65 دۆلار و 21 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و ئەویش نرخەکەی 0.32 دابەزیوە.

بە گشتی گرژییەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەڕەشەكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران و چەند وڵاتێكی دیكە، بازاڕی نەوتیان جوڵاندووە و چەند رۆژێک بەردەوام هەڵبەز و دابەز دەکات.

نرخی نەوت بەرزبووەوە

نرخی نەوت بەرزبووەوە

گرژییەكانی نێوان ئەمریكا و ئێران نرخی نەوتی بەرزكردەو...

گرژییەكانی نێوان ئەمریكا و ئێران نرخی نەوتی بەرزكردەوە