مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان - وێنە؛ بارەگای بارزانی
"هیوادارین ئازار و مەینەتی گەلی كورد لە سوریا کۆتایی بێت"
بارزانی پێشوازی لە رێککەوتنی نێوان حکومەتی سوریا و هەسەدە دەکات
964+
شۆڕش قادری
مەسعود بارزانی لە پەیامێکدا پێشوازی لە رێککەوتنی نێوان حکومەتی سوریا و هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) دەکات.
پەیامەکەی لەلایەن بارەگای بارزانییەوە بڵاوکراوەتەوە و ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی؛
پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
پێشوازی لە ڕێككەوتنی نێوان حكوومەتی سووریا و (هەسەدە) دەكەین و پیرۆزبایی لە هەردوولایان دەكەین. هیوادارین ئەو ڕێككەوتنە بەردەوام و سەركەوتوو بیت. ئێمە هەمیشە لەو بڕوایە داین كە دیالۆگ و ئاشتی ڕێگەی دروستە بۆ چارەسەركردنی كێشە و ناكۆكییەكان.
هیوادارین ئیدی كۆتایی بە ئازار و مەینەتیی گەلی كورد لە سووریا بێت و هەموو لایەك بە ئاشتی و ئازادی و سەقامگیری لە سووریا شاد ببن.
مسعود بارزانی
30ی كانوونی دووەمی 2026