"رێزدارترین ئینسان ئەو ئینسانەیە کە پارێزگاری دەکات"
لە رواندز مامۆستایانی ئایینی پێشەنگی خۆپیشاندەران بوون
964+
ئاکام غەفوور – سۆران
لە رواندزیش خۆپیشاندان و ناڕەزایی بۆ پاڵپشتی لە کوردانی رۆژئاوای کوردستان بەڕێوەچوو و مامۆستایانی ئایینی پێشەنگی خۆپیشاندەران بوون.
مەلا محەمەد بێخاڵی قسەی بۆ مایکی 964 کردووە و دەڵێت، “رێزدارترین ئینسان لای خودای پەروەردگار ئەو ئینسانەیە کە پارێزگاری دەکات و سنوورەکان نابەزێنێ”.
هاوکات کۆسرەت بانیمارانی یەکێکی دیکە لە مامۆستایانی ئایینی سنووری رواندز دەڵێت، “با خوشک و براکانمان لە رۆژئاوای کوردستان بزانن کە بەتەنیا نیین و ئەو هەوڵ و تێکۆشانەی ئەوانیش دەیکەن، بەهۆی یەکگرتوویی نەتەوەکەمان سەردەکەوێ و ئەنجامی دەبێت”.
هەر ئەمڕۆ بەناو “هەینی کوردان” لە سلێمانی و هەولێری پایتەخت و کەرکوک و چەند شوێنێکی دیکەی کوردستانیش خۆپیشاندان و گردبوونەوە بۆ پاڵپشتی لە کوردانی رۆژئاوای کوردستان بەڕێوەچوو.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری