تا ئێستا 454 ملم بارانی لێ باریوە

سلێمانی.. لە 24 کاتژمێردا 104 ملم باران باریوە

964+

ئاودێر عومەر

بارانە بە لێزمەکەی 24 کاتژمێری رابردوو کە 104 ملم باران باریوە، سلێمانی ژیاندەوە و بەراورد بە پارساڵیش 119 ملم باران زیاتر باریوە.

ئاسۆ کەمال، بەڕێوەبەری کەشناسی سلێمانی بە 964ـی وت، لەماوەی 24 سەعاتی رابردوودا تاوەکو ئەم بەیانییە 104 ملم باران باریوە.

“ئەمڕۆش کەشوهەوا بە ناجێگیری دەمێنێتەوە، زۆربەی کاتەکان بارانبارین تا کاتەکانی شەو بەردەوامی دەبێت، لەگەڵیشیدا هەورە بروسکە  روودەدات”. ئاسۆ کەمال وای وت، ئەوەشی خستەڕوو لە درەنگانێکی شەو کەشوهەوا بەرەو جێگیر بوون دەچێت.

ئاسۆ کەمال، ئەوەشی بۆ 964 ئاشکرا کرد کە بەو 104 ملم باران بارینە تاوەکو ئێستا 454 ملم باران لە سەنتەری سلێمانی باریوە، بەراورد بە پارساڵ 119 ملم تائێستا زیاتر باریوە کە پارساڵ 335 ملم باران باری بوو.

ئاستی باران بارینەکەی ئەمڕۆ مام ناوەند دەبێت و بەرزترین پلەی گەرما 18 پلەو نزمترینیش 9 پلە دەبێت.