بۆ پشتیوانیی رۆژئاوا؛

هاووڵاتییەک لە هیرانەوە بەپێ بەرەو هەولێر بەڕێکەوت

964+

وریا فەتاح

ئاوارە ئەسعەد، هاووڵاتییەکی دانیشتووی ناحیەی هیرانە، کاتژمێر 7:17ـی بەیانی ئەمڕۆ هەینی، بڕیاریدا مەودای 48 کیلۆمەتر بەپێ ببڕێت تاوەکو بەشداری لە خۆپیشاندانی شاری هەولێر بکات بۆ پشتیوانیی رۆژئاوای کوردستان.

دووریی نێوان هیران و هەولێر بە ئۆتۆمبێل نزیکەی کاتژمێرێک و 48 خولەک دەخایەنێت، بەڵام بۆ کەسێک کە بیەوێت بەپێ ئەو رێگەیە ببڕێت، پێویستی بە 9 بۆ 12 کاتژمێر رۆیشتن هەیە.

ئەم هەنگاوەی ئاوارە لە کاتێکدایە، بڕیارە کاتژمێر 3:00ـی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، لەبەردەم باخی شاری هەولێر، خۆپیشاندانێکی جەماوەریی فراوان لە ژێر ناوی “هەینیی کوردان و بەرخودان” بۆ پشتیوانی لە رۆژئاوا ئەنجام بدرێت.

ئاوارە ئەسعەد دەیەوێت بەم ماندووبوونە پەیامی هاوسۆزیی خۆی و خەڵکی ناوچەکەی بۆ شەڕڤانان و مەدەنییەکانی رۆژئاوای کوردستان دوپات بکاتەوە.