"ورە و بەرخودان"

هەفتەیەک لە رۆژئاوا بوون؛ تیمى 964 چییان بینى

964+
وریا فەتاح

دوای هەفتەیەک لە رووماڵکردنی شەڕ و بەرخودان لە ناو جەرگەی رووداوەکان، تیمی تۆڕی میدیایی 964 لە رۆژئاوای کوردستانەوە گەیشتنەوە هەرێمی کوردستان.
توانا نەقی، نێردراوی 964 بۆ رۆژئاوا، لەبارەى ئەو شتانەى لەو ماوەیە بینیویانن دەڵێت: “ئەوەی لەوێ بینیمان ورەیەکی پۆڵایین بوو؛ خەڵک و شەڕڤانان یەک پەیامی هاوبەشیان هەبوو، ئەویش ئەوەیە کە بە هیچ شێوەیەک و لەژێر هیچ فشارێکدا خاک و وڵاتی خۆیان جێناهێڵن.”
وەک ئەوەى نەقى باسى دەکات، خەڵک و شەڕڤانانی رۆژئاوا ئومێدێکی زۆریان بە هاوکاری و پاڵپشتییەکانی باشووری کوردستان هەبووە و دەڵێن: “ئەو هەڵوێستەی لە باشوور دەبینرێت، دەبێتە وزە و مۆڕاڵ بۆ بەردەوامیی بەرخودانی ئێمە.”
تیمی 964 لە ماوەی مانەوەیاندا، دەیان هەواڵ و راپۆرتی مەیدانییان گواستەوە، بەڵام وەک پابەندییەک بە ئەخلاقی پیشەیی و پاراستنی سەلامەتی شەڕڤانان و هێزە ئەمنییەکان، چاوی کامێراکانیان لە ئاست گواستنەوەی سەنگەرەکان و شوێنە هەستیارەکان داخست، تاوەکو زانیارییەکان بۆ بەرژەوەندی دوژمن و هێرشبەران بەکارنەهێنرێن.

تیمی 964 گەیشتە رۆژئاوای کوردستان و نوێترین زانیارییەکا...

تیمی 964 گەیشتە رۆژئاوای کوردستان و نوێترین زانیارییەکانتان پێدەڵێت