ئێستا کارایە

بۆ شێرپەنجەی منداڵان نەخۆشخانەی نانەکەڵی خزمەتگوزاری نوێی کارا کرد

964+

ئەحمەد مستەفا

بەشێکی نوێ و چەند خزمەتگوزارییەکی پێشکەوتوو لە نەخۆشخانەی تایبەت بە نەخۆشییەکانی خوێن و شێرپەنجە “نانەکەلی” کرایەوە، وەزیر و پارێزگاری شار لەوێ بوون.

قەبارەکەی قاوشە نوێیەکە فراوان کراوە و ئێستا 30 قەرەوێڵەییە.

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بە ئامادەیی سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و خانەوادەی نانەکەلی، رێوڕەسمی کردنەوەی هەردوو بەشی تیشکی کارا و قاوشی نوێی منداڵان لە نەخۆشخانەی نانەکەلی بەڕێوە چوو.

بەپێی راگەیاندراوەکە، پڕۆژەکە بە گوژمەی 1.5 ملیۆن دۆلار لەلایەن دەزگای خێرخوازیی نانەکەلی و بە هەماهەنگیی وەزارەتی تەندروستی جێبەجێ کراوە.

خزمەتگوزارییە نوێیەکان بریتین لە: دەستنیشانکردنی نەخۆشیی شێرپەنجە، وەرگرتنی نموونەی گرێی شێرپەنجەیی، دانانی پۆرت بۆ وەرگرتنی چارەسەری کیمیاوی، وەرگرتن و دەرهێنانی ئاو و شلە لە لەش بۆ دەستنیشانکردن، هەروەها ئەنجامدانی سوتاندنی گرێی شێرپەنجەیی.

"نەخۆشی شێرپەنجەم هەیە و كەزی بۆ كچانی رۆژئاوا دەكەم"