کەلار

گەرمیانییەکان کردویانە بە جەژنێکى میللى؛ بەگەرمى کۆمەک بۆ رۆژئاوا کۆدەکەنەوە

964+
میلاد جەلال- گەرمیان

گەرمیانییەکان کە نەوەى ئەنفال و هەستانەوەى باشورى کوردستانن، بەگەرمى روویان لە کەمپەینى کۆکردنەوەى هاوکارى بۆ رۆژئاوا کردووە و وەک جەژنێکى میللى لێى دەڕوانن.

بێستون ژاڵەیى یەکێک لە سەرپەرشتیارانى کەمپەینەکە بۆ 964 قسەى کردووە و دەڵێت: زۆر جار کەمپەین و کۆمەکمان بۆ شوێنەکان و پارچەکانى دیکەى کوردستان کۆکردووەتەوە، بەڵام هیچ کاتێک بەدەمەوەهاتنى گەرمیانییەکان ئەوەندە گەرموگوڕ نەبووە.

ئەو باسى لەوەکرد، یارمەتیدانى خوشک و برایانیان لە رۆژئاوا، لەلایەن گەرمیانییەکانەوە وەک جەژنێکى میللى لێى دەڕوانرێت، بۆیە گەورە و بچوک بەشدارى تێدا دەکەن.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح