هەڵمەتێكی دیكەی قیروتاوكردنی شەقامەكان لە هەولێر دەستیپێكرد
هەولێر
هەڵمەتێكی دیكەی قیروتاوكردنی شەقامەكان دەستیپێكرد
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
هەڵمەتێکی نوێی چاککردنەوە و قیرتاوکردنی شەقام و کۆڵانەکانی هەولێر لە سنووری سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر دەستیپێکرد، ئەمە بە پێی راگەیاندراوی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر.
راگەیاندراوەكە ئەمڕۆ چوارشەممە 28.1.2026 بڵاوكراوەتەوە و دەڵێت، “لەگەڵ هاتنی وەرزی زستان و چڕبوونەوەی شەپۆلەکانی بارانبارین، کە بەو هۆیەوە بەشێک لە شەقامەکان چاڵ و چۆڵی تێدا دروست ببوو، هەروەها ببووە مایەی ئاستەنگی هاتووچۆی شوفێران، بۆیە سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر لە رێگای هەر شەش بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی، هەروەها بە هەماهەنگی لەگەڵ کارگەی قیری سەرۆکایەتیی شارەوانی هەولێر، دەستکرا بە هەڵمەتێکی فراوانی قیڕتاوکردن و چاککردنەوەی چاڵ و شکستەکانی ژمارەیەک شەقام و کۆڵان لە سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر”.
هەروەها دەڵێن، بە بەکارهێنانی بڕی زیاتر لە (156) تۆن قیری بەرهەمهاتوو لەلایەن کارگەی قیری سەرۆکایەتیی شارەوانی كارەكان ئەنجام دەدرێن، ئەمەش بۆ خزمەتی هاوڵاتیان و شوفێران لە پێناو کەمکردنەوەی ئاستەنگی هاتوچۆ و باشترکردنی رێگاوبانەکان.