ئەمساڵیش 80 دیکە لەکارکەوتووە

لە سلێمانی ساڵی پار نزیکی 840 محاویلەی لە كاركەوتوو کارەبا هێندراونەتە وەرشە چاککردنەوە

964+

فەرهاد حەسەن

بەپێی ئامارێک، ئاماری ساڵی 2025 لە سلێمانی نزیکی 840 محاویلەی لە كاركەوتوو کارەبا هێندراونەتە وەرشە چاککردنەوە، کە 140 دانەیان هی دەرەوەی ئەم پارێزگایە بوونە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، بەڕێوەبەری گشتیان سەردانی وەرشەی چاككردنی محاویلەی كارەبای کردووە و دوای بەسەرکردنەوەی بەشەکان دەستخۆشی لە بەڕێوەبەری تەكنیك و لێپرسراوی وەرشە و سەرجەم ئەندازیار و تەکنیككار و كارمەندانی وەرشەكە كردووە.

ئاماژەی بەوەداوە، لەم مانگەدا بەهۆی سەرما و دابەزینی پلەكانی گەرما ژمارەیەكی زۆر محاویلەی كارەبا لەكاركەوتن، بە تایبەت لە دەرەوەی شار تا هاوڵاتیان كەمترین كات بێ كارەبا بن.

بەپێی ئامارەكانی بەڕێوەبەرایەتی تەکنیک کە سەر بە کارەبای سلێمانییە، ساڵی 2025 نزیکی 840 محاویلەی لەكاركەوتوو هاتووتە وەرشە، کە 140 محویلەی هەردوو بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای هەڵەبجە و ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین هاتوون و تەنیا لە مانگی یەکەمی ئەمشاڵیش نزیکەی 80 محاویلە هاتۆتە ناو وەرشەوە و رۆژانە کاری لەسەر دەکرێت بۆ چاككردنەوە.

10 رۆژە 100 ماڵی گەڕەکی شۆرجە بێ کارەبان داوای محاویلەیەک...

10 رۆژە 100 ماڵی گەڕەکی شۆرجە بێ کارەبان داوای محاویلەیەکی نوێ دەکەن

مووچەی گەڵوێشكە رووناک دەکرێتەوە و محاویلەیەکیش بۆ چە...

مووچەی گەڵوێشكە رووناک دەکرێتەوە و محاویلەیەکیش بۆ چەند ماڵێكی گەڕەكی وەساوا دادەنرێت