لە ناحیەی سێگردکان
فەرمانبەرانی بنکەیەکی تەندروستی بە شێوازێکی خۆیان پاڵپشتی رۆژئاوای کوردستان دەکەن
964+
فەرهاد حەسەن
لە بنکەی تەندروستی ناحیەن سێگردکانی سەر بە قەزای کۆیە بەشێوازێکی تایبەت پاڵپشتی بۆ رۆژئاوای کوردستان ئەنجامدرا، ئەویش لە رێگەی بەخشینی ئاڵا بوو بە فەرمانبەرەکان.
بەپێی ئەو دیمەنانەی تەندروستی ناحیەکە بڵاویکردووەتەوە، خانمە فەرمانبەرێک لە دەرەوەی فەرمانگەکە، بە کۆمەڵێک ئاڵای کوردستانەوە دەچێتە ژوورەوە و یەکە بەیەکەی ژوورەکان دەگەڕێت و هەر فەرمانبەرێک ببینێت، ئاڵایەکی کوردستانی دەخاتە سەرشان و بەیەکەوەش پەنجەکانی سەرکەوتن بۆ رۆژئاوای کوردستان بەرز دەکەنەوە.