سلێمانی

ئەگەر پرچتان كەمە و نابێتە كەزی، پزیشكێک بە خۆڕایی بۆتان چارەسەر دەكات

964+

دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی

پزیشكێكی پێست و جوانكاری لە سلێمانی ئۆفەری ئەوەی خستەڕوو، بۆ ئەو خانمانەی پرچیان لاواز و كەمە، بەخۆڕایی چارەسەریان دەكات و ئەوانیش پرچەكەیان بكەن بە كەزی.

د.سیروان قەرەداغی بە 964ی وت، دەیانەوێت لە هەڵمەتی دەرخستنی كەزیی خانمان، كە وەڵامێكە بۆ سووكایەتیكردن بە بڕینی كەزیی كچە شەڕڤانێكی كورد بەشداریی بكەن، بۆ ئەمەش لە سەنتەرەكەی خۆیان بڕیاریانداوە چارەسەری 150 خانم بكەن بە خۆڕایی، بۆ ئەوانەی كێشەی لاوازی و كەمیی پرچیان هەیە، تا بتوانن پرچیان بكەن بە كەزی و بیكەن بە وەڵام بۆ دوژمنانی كورد.

د. سیروان زیاتری پێیە و دەڵێ، هەر خانمێك بە جلی كوردی سەردانیان بكات و چارەخواز بێ، داشكانی باشی بۆ دەكەن.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

هونەرمەند نەرمین کاوانی: بە کەزی چقڵی چاوی دوژمن دەردە...

هونەرمەند نەرمین کاوانی: بە کەزی چقڵی چاوی دوژمن دەردەهێنین