بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی پێنجوێن - وێنە: 964
سبەی یەکشەممە
قوتابیانی قۆناغی یەک بۆ شەش لە پێنجوێن دەوامیان نییە
964+
ئەحمەد مستەفا
لە قەزای پێنجوێن سبەینێ یەکشەممە 25.1.2026، قۆناغی یەک بۆ شەش دەوامیان نییە، بەڵام قۆناغەکانی دیکە دەوامیان ئاساییە و گوندەکانیش دەسەڵاتی تەواویان پێ دراوە خۆیان سەرپشکبن لە راگەیاندنی پشوو.
پەروەردەی قەزاکە لە راگەیەندراوێکدا دەڵێ، پاش راوێژ بە قائیمقامی قەزای پێنجوێن و بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سبەی رۆژی یەکشەممە، دەوامی سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە سنوری ناحیەی ناڵپارێز وگوندەکانی ئاسایییە، وە سەرجەم خوێندنگا ئامادەیی یەکانی ناوشاری پێنجوێن دەوامیان ئاسایی دەبێت.
وە پۆلەکانی 7-8-9 لە سەرجەم قوتابخانە بنەڕەتییەکانی ناو شار دەوام ئاساییە، بەڵام دوامی باخچەکانی منداڵان و پۆلی یەکەم تا شەشەم ناوشار دەوامیان نابێت، وە گوندەکانی دەوروبەری پێنجوێن و ناحیەی گەرمک وسەرجەم گوندەکانی دیکە، بەڕێوەبەری ناوەندەکانی خوێندن سەرپشک کراون بۆ دەوامی سبەینێ.
پاش ڕاوێژ بە بەڕێزان قائمقامی قەزای پێنجوێن و بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سبەی ڕۆژی یەک شەممە ڕێکەوتی ٢٥/١/٢٠٢٦ بڕیارمان دا بە :
١- دەوامی سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە سنوری ناحیەی ناڵپارێز وگوندەکانی ئاسایی یە
٢ـ سەرجەم خوێندنگا ئامادەیی یەکانی ناوشاری پێنجوێن دەوامیان ئاساییە
٣ـ پۆلی ٧ـ ٨ـ٩ لەسەرجەم قوتابخانە بنەڕەتی یەکانی ناو شار دەوام ئاساییە
٤ـ باخچەکانی منداڵان و پۆلی یەکەم تا شەشەم ناوشار دەوامیان نیە
٥ـ گوندەکانی دەوروبەری پێنجوێن و ناحیەی گەرمک وسەرجەم گوندەکانی : بەڕێوەبەری ناوەندەکانی خوێندن سەرپشک دەکەین بۆ دەوامی سبەینێ بڕیاربدەن .. ..
بەهیوای سەلامەتی بۆ گشت مامۆستایان و خوێندکاران و قوتابیانی خۆشەویست .
اسعد جافر حمە
بەڕێوەبەری پەروەردەی پێنجوێن