ئەحمەد جۆڵا (هونەرمەند):

“دیمەنەکانی ناو رۆژئاوای کوردستان منیان هێناوەتە سەر شەقام”

964+

دیلان محەمەد – سلێمانی

ئەحمەد جۆڵای (هونەمەند) ئەمڕۆ لەناو ئاپۆرا جەماوەرییەکەی سلێمانی بۆ پاڵپشتیکردن لە رۆژئاوا، بە 964 وت، ئەوەی بووەتە هاندەر ئەمڕۆکە بێتە سەر شەقام و پشتگیری بۆ کوردانی رۆژئاوا دووپات بکاتەوە، ئەو دیمەنە خەمناکانەی رۆژئاوا بووە کە بینیویەتی.

دەشڵێت “نەک هەر هونەرمەند بەڵکو پێویستە هەموو چین و توێژەکان بێنە سەر شەقامەکان ناڕەزایی دەرببڕن و پشتیوانیش بۆ رۆژئاوای کوردستان دووپات بکەنەوە”.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن