رانیەى راپەڕین بۆ رۆژئاواى بەرخودان لە شەقامە

964+
ئەحمەد محەمەد- رانیە

رانیە کە خۆى ناسنامەى راپەڕینى باشورى کوردستان دژى جەور و ستەم، ئێستاش بە پاڵپشتى و خۆپیشاندان، دڵى بۆ کۆبانێ و قامیشلۆ لێدەدات.

ئەمڕۆ هەینى، ناوبازاڕى رانیە لە کەشوهەوایەکى ساردا، بە جۆش و خرۆشى کوڕ و کچان و هاوڵاتیانى شارەکە گەرم ببوو و هەموان تێکرا پشتیوانیان لە بەرخودانى رۆژئاوا دەکرد.

پەیامى رانیەى راپەڕین، سەرکەوتنى بەرخودانى رۆژئاوایە، بۆ ئەوەى وەکچۆن باشور کەوتە سەرپێ و رانیە بوو بە سەرمەشقى، بەرخودانى رۆژئاواش، ببێتە وێستگەى ئازادبوونى پارچەیەکى دیکەى کوردان.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح