بەفری ناو گەراج و بەنزینخانەکان پاک بکەنەوە

بەرگری شارستانی سۆران هۆشداری دەدات

964+

ژێوار خدر

چڕیی ئەو بەفرەی لە سنووری ئیدارەی سۆران باریوە، بارقورسییەکی زۆری بۆ بنمیچی خانوو، گەراج و بەنزینخانەکان دروستکردووە و ئێستا مەترسیی ئەوە هەیە ئەو شوێنانە لەژێر قورسییەکەدا “دابڕمێن”، بەرگری شارستانیش دەڵێت پاکی بکەنەوە.

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی لە ئیدارەی سۆران ئاگادارییەکی بڵاوکردووەتەوە و داوا لە هاوڵاتیان دەکات چاوەڕێ نەکەن و هەرچی زووە دەست بکەن بە راماڵینی بەفری سەر بنمیچی گەراج و خانووەکانیان، بەهۆی ئەوەی پێشبینی دەکرێت شەپۆلی بەفربارینەکە بەردەوام بێت، مانەوەی ئەو بڕە زۆرەی بەفر مەترسیی راستەوخۆ بۆ سەر سەلامەتیی گیانی هاوڵاتیان و ئۆتۆمبێلەکانیان دروست دەکات.

بەفر تەواوی ئیدارەی سۆرانی داپۆشیوە

بەفر تەواوی ئیدارەی سۆرانی داپۆشیوە