"هاوڕابووین لەسەر ئاگربەستی ئێستا"
تۆم باراک لەگەڵ مەزڵوم عەبدی و ئیلهام ئەحمەد کۆبوهتهوه
964+
فەرهاد حەسەن
تۆم باراک، نێردەی ئهمریكا بۆ كاروباری سوریا ئاشکرای کرد كه ئهمڕۆ لەگەڵ جەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدی و ئیلهام ئەحمەد کۆبوهتهوه و بە کۆبوونەوەکە خۆشحاڵ بووە.
باراک لە تۆڕی X دا بڵاویکردووەتەوە، ئەمریکا پاڵپشتی و پابەندبونی بەهێزی خۆی بۆ پێشخستنی پڕۆسەی یەکگرتن کە لە رێکەوتنی 18.1.2026 نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات و حکومەتی سوریادا هاتوە، دوپاتکردەوە.
دەشڵێت “هاوڕابووین کە هەنگاوی یەکەمی جەوهەری پشتگیری تەواوەتی ئاگربەستی ئێستایە، لە کاتێکدا ئێمە بە کۆمەڵ رێوشوێنی دروستکردنی متمانە لە هەموو لایەنەکانەوە دەستنیشان دەکەین و جێبەجێی دەکەین بۆ پەرەپێدانی متمانە و سەقامگیری بەردەوام”.