CPT: "بێ خۆراک و پێداویستین"

بارودۆخی خێزانە ئاوارەکانی چەند شارێکی رۆژئاوای کوردستان لەوپەڕی خراپیدایە

964+

فەرهاد حەسەن

بارودۆخی خێزانە ئاوارەکانی چەند شارێکی رۆژئاوای کوردستان لەوپەڕی خراپیدایە بەجۆرێک ئەو خێزانانە دەستیان بە ئاساییترین خزمەتگوزاری سەرەتایی راناگات.

کامەران مەلا عوسمان، نوێنەری تیمی کوردستانی عێراقی (CPT) ئەمریکی لە شاری قامیشلۆیە، چاویکەوت بە 83 خێزانی ئاوارە کەوتووە کە بەهۆی هێرشەکانی ئەم دواییەی هێزەکانی حکومەتی سوریا لە شارەکانی رەققە، تەبقا، حەلەب، حەسەکە و کۆبانێ هەڵاتبوون.

کامەران دەڵێت “‎لە ئێستادا زیاتر لە هەزار و 200 خێزانی ئاوارە لە مزگەوت و قوتابخانەکانی قامیشلۆ نیشتەجێن و دەستیان بە خۆراکی پێویست، بەتانی، دۆشەک، ئاوی پاک، دەرمان، شوێنی خۆشۆردن و خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانی دیکە راناگات.

‎شەوانە خێزانەکان، بەتایبەتی منداڵان، بەدەست سەرمایەکی تاقەتپڕووکێنەوە دەناڵێنن، چونکە پلەکانی گەرما بۆ دوو پلەی ژێر سفر دادەبەزن و هیچ ئامێرێکی گەرمکەرەوەیان نییە.

بەشێک لە خێزانە ئاوارەکان باسیان لەوە کردووە کە خزم و کەسیان بەجێماون نەیانتوانیوە بگەنە قامیشلۆ، چونکە لە رێگا تەقەیان لێکرا و تەرمەکانیان فڕێدرایە ناو رووبارەکەوەک باسیان لاوەش کردووە زیاتر لە 110 کەسی سڤیل دوای هەوڵدان بۆ چۆڵکردنی ناوچەکانیان بێسەروشوێنن.

11 رۆژه‌ تیمێكی نێوده‌وڵه‌تى رێکخراوی CPT ئەمریکی له‌ ...

11 رۆژه‌ تیمێكی نێوده‌وڵه‌تى رێکخراوی CPT ئەمریکی له‌ هه‌رێمی كوردستانن

CPT راهێنانی “گوڵی لالە”ی بۆ 22 رۆژنامه‌نووس و چالاكوان...

CPT راهێنانی “گوڵی لالە”ی بۆ 22 رۆژنامه‌نووس و چالاكوانى هەڵەبجە رێكخست