کەمپینی پاڵپشتی بۆ بەرخودانی رۆژئاوا راگەیاند
“ژمارەیەک گەنج دوای گەیاندنی هاوکاری بۆ کەمپینەکە بەڕێدەکەون بۆ رۆژئاوا”
964+
کاروان ساڵحی-کەرکوک
بەمەبەستی کۆکردنەوەی کۆمەک و هاوکاری بۆ رۆژئاوای کوردستان دەزگای خێرخوازی کەرکوک بەهاوکاری ژمارەیەک گەنجی خۆبەخش کەمپینێکی بۆ ماوەی سێ رۆژ لە دوو شوێنی جیاواز راگەیاندووە.
هەوار محەمەد یەکێک لە خۆبەخشەکانی کەمپینەکە بە 964ـی وت، ئەم کەمپینە بۆ ماوەی سێ رۆژ راگەیاندراوە و تاکو رۆژی شەممە لە هۆڵی پرسەی کاک رەش قەساب لەگەڕەکی رەحیماوە و لەهۆڵی پرسەی شۆرجە بەردەوام دەبێت، رۆژ یەکشەممەش بەڕێدەکرێت بۆ رۆژئاوای کوردستان.
وتیشی “داواکارین لە رێگەی 964 ەوە بەدەم کەمپینەکەمانەوە بێن، چونکە گرنگیەکی تایبەت بە کەمپینەکان دەدات و پێشتریش دەستپێشخەر بووە بۆ ئەم جۆرە بابەتە”.
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست 964 کەوتووە بڕیارە ئەمڕۆ ژمارەیەک گەنج دوای گەیاندنی هاوکاری و کۆمەک بۆ کەمپینەکە راستەوخۆ بەڕێبکەون بۆ رۆژئاوای کوردستان.
پێداچوونەوەل فەرهاد حەسەن