"لە چاڵێنجەوە بۆ چاڵێنج"
کۆیە هەڵمەتێکی جیاوازی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ رۆژئاوای کوردستان راگەیەندرا
964+
دەریا ئەحمەد _ کۆیە
لە کۆیە چەند چین و توێژێکی جیاواز بەیەکەوە کەمپینێکی جیاوازی کۆکردنەوەی هاوکاریان بۆ رۆژئاوای کوردستان راگەیاندووە و ئەندامێکی کەمپینەکەش دەڵێت، چاڵێنجی بەرپرسەکان دەکەین کە بێن و هاوکاری مادی کەمپنەکە بکەن.
تاڤگە حەمەساڵح، ئەندامی کەمپینەک و بەڕێوەبەری شەهیدانی کۆیە بە 964ـی وت، لە کەمپینەکەکە قۆناغی یەکەم تەنیا پارە کۆدەکەنەوە، چونکە کەلوپەل و پێداویستییکان بەئاسانی ناگەنە رۆژئاوا.
وتیشی “خۆمان چاڵنجی بەرپرسەکانی کۆیە دەکەین کە بە هاوکاری مادی بەشداری کەمپینەکە بکەن و ئەوانیش کەسانی دیکە چالێنج بکەن”.
ئاماژەی بەوەشکرد، تاوەکو ئێستا ژمارەیەکی باش بەدەم کەمپینەکەوە هاتوون و هیوادارە بتوانن کۆمەکێکی باش بۆ کوردانی رۆژئاوا کۆبکەنەوە.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن