بەرەو داڤۆس دەچوو

فڕۆكەكەی ترەمپ كێشەی تێكەوت و گەڕایەوە

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

فڕۆكەكەی سەرۆكی ئەمریكا كە بەرەو داڤۆسی سویسرا دەچوو، بەهۆی كێشەی تەكنیكیی كارەباییەوە ناچاربوو بگەڕێتەوە بنكەی ئەندرۆز، دواتر فڕۆكەكەیان گۆڕیوە و گەشتەكە ئەنجام درا.

کۆشکی سپی ڤایگەیاند، ئێوارەی رۆژی سێشەممە “بە كاتی ئەمریكا” فڕۆکەکەی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا بەهۆی “کێشەیەکی بچووکی کارەبا” ناچاربوو بگەڕێتەوە بۆ بنکەی هاوبەشی ئەندرۆز، دوای ماوەیەکی کەم لە رۆیشتنی بەرەو سویسرا.

کارۆلین لیڤیت، وتەبێژی کۆشکی سپی رایگەیاند فڕۆكەی “ئێرس فۆرس وەن” وەک رێکارێکی خۆپارێزی گەڕاوەتەوە بۆ بنکەی هاوبەشی ئەندرۆز، هەروەها ترەمپ و دەوروبەرەکەی دەگوازنەوە بۆ فڕۆکەیەکی دیکە بۆ ئەوەی بەردەوام بن لە گەشتەکەیان بۆ کۆڕبەندی ئابووری جیهانی لە داڤۆس.

ترەمپ گاڵتە بە سوپای دانیمارک دەکات و باج دەخاتە سەر هە...

ترەمپ گاڵتە بە سوپای دانیمارک دەکات و باج دەخاتە سەر هەشت وڵاتی ئەوروپاش