زۆرترین رووبەر لە هەولێر بووە

ساڵی 2025 نزیکەی سێ ملیۆن مەتر دووجا خاکی مینڕێژکراو لە هەرێم پاککراوەتەوە

964+

فەرهاد حەسەن

بەپێی داتا و ئامارەکانی دەزگای گشتی کاروباری مین ساڵی 2025 لە هەرێمی کوردستاندا نزیکەی سێ ملیۆن مەتر دووجا خاکی پیسبوو بە مین و تەقەمەنی پاککراوەتەوە و کە زۆرترین رووبەر لە هەولێر بووە و تەنیا 24٪ پاککردنەوەکەش لەلایەن رێکخراوەکانەوە ئەنجامدراوە.

بەپێی ئەو ئامارە، لە ساڵی 2025، دوو ملیۆن و 716 هەزار و 250 مەتر دوجا خاکی پیسبووی هەرێمی کوردستان لە مین و تەقەمەنی و پاشماوە جەنگییەکان پاککراوەتەوە کە بە رێژەی 39٪ لە هەولێر، 22٪ لەسلێمانی، 17٪ گەرمیان، 15٪ لە دهۆک و 7٪ یش لە هەڵەبجە پاککراوەتەوە.

ژمارەی ئەو کێڵگە مینانەی لەو ساڵەدا پاککراونەتەوە و بریتی بووە لە 30 کێڵگە و بەهۆیەوە دوو هەزار و 860 مین و 26 هەزار و 42 تەقەمەنی و پاشماوەی جەنگی و 40 بۆمبی چێندراویش لەناو براون.

هەر بەپێی ئامارەکە دەزگای مین لە ساڵی 2025 دا توانیویەتی بە رێژەی 76٪ ی کۆی رووبەری زەویە پیسبووەکە پاکبکاتەوە و رێکخراوەکانیش بە رێژەی 24٪ رووبەرەکەیان پاککردووەتەوە.

ده‌زگاى کاروباری مینى هه‌رێم بووه‌ به‌شێك له‌ ده‌س...

ده‌زگاى کاروباری مینى هه‌رێم بووه‌ به‌شێك له‌ ده‌سه‌ڵاتى نیشتمانیى عێراق

بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری مینی سلێمانی دەستخۆشییان لێ...

بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری مینی سلێمانی دەستخۆشییان لێکرا