پشتگیری بۆ كوردانی رۆژئاوا
لە بەرامبەر کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە هەولێر خۆپیشاندانە
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
ژمارەیەكی بەرچاو لە هاوڵاتیانی كورد لە هەولێر بەم شەوە چوونەتە بەردەم كونسوڵخانەی ئەمریكا و پشتگیریی خۆیان بۆ كوردانی رۆژئاوای كوردستان دەردەببڕن.
پەیامنێری 964 دەڵێت، ژمارەیەكی زۆری هاوڵاتیانی كورد گردبوونەتەوە و داوا دەكەن ئەمریكا پشتگیری لە كوردانی رۆژئاوا بكات.
نوێكرایەوە 11:40
پەیامنێری 964 زانیاریی ئەوەی گەیاند، هاوڵاتیان لە ناوچە جیاجیاكانی هەولێرەوە بە ئۆتۆمبێل دێن و لە شەقامی 150 مەتری ئۆتۆمبێلەكانیان جێدەهێڵن بەرەو كونسڵخانەی ئەمریكا دەڕۆن و پەیتا پەیتا ژمارەیان زۆرتر دەبێت.