بەفر و بارانبارین بەردەوام دەبێت
کەشێکی سارد روو لە کوردستان دەکات
بەفر و بارانبارین بەردەوام دەبێت
964+
شۆڕش قادری
بەفر و بارانبارین بەردەوام دەبێت و کەشێکی سارد روو لە کوردستان دەکات، سبەی شەو قیمەی سەرماکە دەبێت.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ دووشەممە 19.1.2026 ئاسمان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت، پاشنیوەڕۆ کاریگەری ئەو شەپۆڵەی رووی لە ناوچەکەمان کردووە دووبارە چالاک دەبێتەوە و بارانبارین لە سەر ناوچە جیاجیاکان بەشێوەی نمە باران دەستپێدەکاتەوە، لەگەڵ بەفر بارین لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و سنوورییەکان.
لە ئیداەی راپەڕین و بەشێک لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران رێژەی دابارین زیاتر دەبێت بەراورد بە ناوچەکانی تر، پلەی گەرماش دوو بۆ چوار پلەی دیکە نزمتر دەبێتەوە.
بۆ سبەی سێشەممەش بارانبارین لە کاتەکانی بەرەبەیان لەسەر زۆربەی ناوچەکان کۆتایی دێت و ئەگەری دروستبوونی تەم هەیە جگە لە بەشێک لە سنووری پارێزگاکانی ( سلێمانی و هەڵەبجە ) کە کەمێک دابارینی دەبێت، پاشان لە کاتەکانی نیوەڕۆ بە گشتی کاریگەری ئەم شەپۆڵە کۆتایی دێت و ئاسمان بۆ ساماڵ و پەڵە هەور دەگۆڕێت.
لەگەڵ ساماڵبوونەوە، پلەی گەرما نزیکەی چوار پلەی دیکە دادەبەزێ و سبەی شەو کەشێکی یەکجار سارد هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و ماڵی شەونشینی بەدیار زۆپای دارەوە دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی؛
هەولێر: 10 پلەی سیلیزی
پیرمام: 7 پلەی سیلیزی
سۆران: 5 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 3- پلەی سیلیزی
سلێمانی: 8 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 9 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 8 پلەی سیلیزی
دهۆک: 9 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 10 پلەی سیلیزی
ئاکرێ: 8 پلەی سیلیزی