"دەنگۆ بڵاوکراوەتەوە"

فرقەی پیادە لە شنگال؛ دۆخی ئەمنی سنوورەکەمان سەقامگیرە

964+

ئەحمەد مستەفا

فەرماندەی پیادەی شنگال لە سوپای عێراق، خەمی دەنگۆ و بێنە و بەردەیەتی و بوونی دزەکردنی چەکدار لە رەبیعەوە بۆ سنوونێ و ناوچە سنوورییەکانی شەنگال رەتکردەوە و دەڵێ، وەزعەکەیان لە ژێر کۆنتڕۆڵی تەواوەتی دایە.

فەرماندەیی فیرقەی 20ی پیادە لە سوپای عێراق لەو ناوجەیەن، لە راگەیەندراوێکدا کە بۆ 964 نێردراوە، باس لەوەدەکات، دۆخی ئەمنی قەزای شنگال و ناوچە سنوورییەکان سەقامگیرە و لەژێر کۆنترۆڵێکی تەواودایە.

فەرماندەییەکە دەڵێ، هیچ هەڕەشەیەکیش نییە کە کاریگەری لەسەر ئاسایشی هاوڵاتیان هەبێت، راگەیەندراوەکە بەناوی لیوا روکن سائر هەمزە، فەرماندەیی فیرقە بڵاوکراوەتەوە، هەروەک هۆشداری بەو پەیج و ماڵپەرانە دەدات، هەواڵ و دەنگۆی ناڕاست بڵاونەکەنەوە، بە ئامانجی هاندانی ترس و دڵەڕاوکێ.

چونکە لە بەرانبەردا، رێکاری یاسایی بەرامبەر ئەو کەسانە دەگیرێتەبەر کە دەنگۆ بڵاودەکەنەوە ئەوەش بەپێی یاسا، فەرماندەییەکە کۆتا پەیامی بۆ هاوڵاتییانە و دەڵێ، داوا لە هاوڵاتیان دەکەن تەنیا پشت بە سەرچاوە فەرمییەکان ببەستن بۆ هەواڵ.

چەند رۆژێکە هێرشی سوپای عەرەبی سوریا بۆ داگیرکاری و ناوچەکانی ژێردەسەكاتی هەسەدە لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا ئەنجامدراوە، کە وردە وردە ئەو هێرشانە لە ناوچە سنوورییەکانی عێراق نزیک دەبوویەوە، هەر دوێنێ پاسەوانی سنووری عێراقی ئاماژەی بەوەکرد، هێزی دیکەیان بۆ سنوور ناردووە.

موقتەدا سەدر هۆشداری دەدات و داوای تووندکردنی خێرای سن...

موقتەدا سەدر هۆشداری دەدات و داوای تووندکردنی خێرای سنووری سوریا دەکات