قسەخۆش و دەستپاکە

پینەدۆزێک برین و متمانەی مرۆڤەكان پینە دەکات

964+
دیلان محەمەدجەزا- سلێمانى

وەستا سامان تەنیا پینەی پێڵاو و جانتا ناکات، بەڵکو بە دەستپاکی و ئەمەکییەکەیەوە، زەردەخەنە بۆ ئەو کەسانە دەگەڕێنێتەوە کە شتێکی بەبەهایان لێ ون بووە، ئەمە چیرۆکی سامان سەعیدە، ئەو پینەدۆزە قسەخۆشەی سلێمانی کە لەگەڵ هەر بزمارێکدا، چیرۆکێکی دەستپاکی دەگێڕێتەوە.
وەک ئەوەى وەستا سامان بۆ 964 باسى کرد، دوێنێ کڕیارێک جانتایەکی بۆ چاککردن هێناوە، بەڵام لەناو نێوانی قوماشەکەیدا 500 دۆلارى تێدابوو، کاتێک کابرا هاتەوە سەرى سوڕماوە، چونکە پێى وابووە دەمێکە ئەو پارەیەى لێ بزربووە.

وەستا سامان دەڵێت: “دایکم فێری کردووم حەڵاڵ و حەرام چییە؛ پارەی هەموو شار لای من یەک بزمار ناکات ئەگەر بە عارەقی ناوچەوان و حەڵاڵی نەبێت”. ئەو بەم دەستپاکیەی، نەک هەر جانتا، بەڵکو متمانەی مرۆڤەکانیش پینە دەکات.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

جووتێک پێڵاوی بالە بە 5000 دۆلار

جووتێک پێڵاوی بالە بە 5000 دۆلار