زیادکردنی منداڵ یەکێکیانە
سێ خزمەتگوزاری فۆڕمی ئەلکترۆنی خۆراک لە هەڵەبجە بەردەست کرا
964+
فەرهاد حەسەن
لە هەڵەبجە، سێ خزمەتگوزاری فۆڕمی ئەلکترۆنی خۆراکیان بۆ بەردەست کراوە کە یەکێک لەوانە زیادکردنی منداڵلەناو خێزانەکاندا.
بەپێی روونکردنەوەیەکی بەڕێوەبەرایەتی پسوڵەی خۆراکی هەڵەبجە، لەسەر خزمەتگوزاریەکانی فۆڕمی ئەلکترۆنی خۆراک بە هاوڵاتیان راگەیەندراوە کە لەئێستادا ئەم سێ خزمەتگوزاییە بەردەستکراون.
لابردنی بلۆک، تۆمارکردنی خاوەن پێداویستی تایبەت و بەساڵاچوو و زیادکردنی تاک یان منداڵی خوار 12 ساڵ.
ئاماژەی بەوەکردووە، تەنیا لە ماوەی سێ رۆژدا نزیکەی هەزار و 300 داواکاری زیادکردنی منداڵیان بۆ هاتووە، پێویستە هاوڵاتیان چاوەڕێ بکەن تاوەکو وردبینیان بۆ دەکرێت ئینجا بە فەرمی زیاد دەکرێن.