عێراق هۆشداری دەدات:
“رێگە نادەین خاک و ئاسمانمان بۆ هێرشکردنە سەر هیچ وڵاتێک بەکاربێت”
964+
وریا فەتاح
لەسەروبەندی ئاڵۆزییە خێراکان و هەڕەشە ئەمنییەکانی ناوچەکە، حکومەتی عێراق هەڵوێستی فەرمی خۆی راگەیاند و جەختی کردەوە کە رێگە نادات خاکەکەی ببێتە سەرچاوەی هەڕەشە بۆ سەر وڵاتانی تر.
سەباح نوعمان، وتەبێژی فەرمیی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، ئەمڕۆ 15.1.2026،رڕایگەیاند، عێراق سوورە لەسەر هەڵوێستی نەگۆڕی خۆی کە رێگری دەکات لە بەکارهێنانی “خاک، ئاسمان و ئاوە هەرێمییەکانی” وەک بنکەیەک بۆ ئەنجامدانی هەر هێرش و کارێکی سەربازی بۆ سەر هەر وڵاتێکی تر.
ئەم هەڵوێستە پاڵپشتە بە دەستووری عێراق و سیاسەتی حکومەت کە ڕێز لە سەروەریی وڵاتان دەگرێت.
نوعمان دەشڵێت: عێراق پابەندە بەوەی رێگە نەدات خاکەکەی ببێتە مەیدانی هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی وڵاتانی دراوسێ.
لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا باسلەوەشکراوە، حکومەتی عێراق داوای لە هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە دان بەخۆیاندا بگرن، پەنا ببەنە بەر زمانی دیالۆگ و رێگە دیپلۆماسییەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، بۆ ئەوەی ناوچەکە لە گرژی و ناسەقامگیری زیاتر بەدوور بێت.