پیشەوەرە قسەخۆشەکەی هەولێر

وەستا فەیسەڵ هەر ئامێرێک چاکبکاتەوە بازاڕی نامێنێت

964+

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

لە دامێنی قەلای هەولێر لە نێو دوكانێكی بچووك زیاتر لە 100 كامێرایی كۆنی كۆكردۆتەوە، چونکە خۆی پێشتر چاککەرەوەی کامێرابووە و بەڵام وەکو چۆن بە هاتنی مۆبایل ئامێری کامێراش لەکەمی دا، بۆیە کاری چاککردنەوەی کامێراش دەمێکە لەلای وەستا فەیسەل کۆتایی پێهاتووە.

فەیسەڵ حەسەن، پیشەوەرێکێ قسەخۆش و ئاوەدانی هەولێرە لە دوای کەمبوونەوەی باکارهێنانی کامێرا دەست بۆ چاککردنەوەی هەر ئامێرێکی دیکە دەبات بەشێوەیەکی کاتییە و بازاڕی نامێنێت.

ئەمرۆ دووشەممە 12.1.2026 پەیامنێری 964 سەردانی دوکانەکەی کرد، وتی” مۆبایل هات ئیشی كامێرا نەما، دواتر مەكینەی ریشتاشینمان چاکدەكردەوە کەچی لە چانسی ئەو  خەلك هەمووی ریش دادەنێت کاریان بەو مەکینەیەش نەماوە”.

دوایین کارێک کە وەستا فەیسەڵ دەستی بۆ بردبێت و ئەویش بەمان شێوە بازاڕی کەمبووبێت گلۆپی شەحنن کارەبا بوو، دەڵێت “بە چاکبوونەوەی کارەبا ئەو ئیشەش نەما”.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن

دەنگی ناڕازیی پیشەوەران، چیرۆکی باخە نهێنییەکەی سەگەک...

دەنگی ناڕازیی پیشەوەران، چیرۆکی باخە نهێنییەکەی سەگەکان

پیشەوەرانی ناحیەی رزگاری لە گەرمیان ئاگادار دەکرێنەوە

پیشەوەرانی ناحیەی رزگاری لە گەرمیان ئاگادار دەکرێنەوە