48 کاتژمێری داهاتوو هەم سەرمای لێ دەبێتەوە و هەم باران

لە شەختەی بەیانییانەوە بۆ نمەبارانی شەو؛ کەشوهەوا دەگۆڕێت

964+

ژێوار خدر

سەرماکە تەواو دەستی بەسەر ناوچەکەدا گرتووە، هەرچەندە بۆ ئەمڕۆ خۆرەتاوە و کەمێک هەوڵ دەدات فێڵمان لێ بکات و بڵێت گەرمە، بەڵام شەختە و سەرماکە شتێکی دیکەمان پێدەڵێت و بۆ بەیانیش نمە بارانێکی خۆش بەڕێوەیە.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی دەڵێت، بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاسمان زیاتر ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، مەگەر تەنیا لە ناوچە شاخاوییەکان کەمێک هەورەکان چڕتر بن، پلەکانی گەرما هەرچەندە یەک دوو پلەیەک بەرزبوونەتەوە، بەڵام هێشتا لە زۆر شوێن لە ژێر سفرەوەن.

بۆ سبەی دووشەممە، دۆخەکە کەمێک جیاوازتر دەبێت؛ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە ئێوارەدا بۆ نیمچە هەور و لە شەودا درەنگدا شەپۆڵێکی باران بارین بۆ سەر ناوچەکەمان دەست پێدەکات و لە ناوچە جیاجیاکان، نمە بارانی پچڕ پچڕ دەبارێت و کاتەکانی بەیانی زوو نزمترین پلەی گەرما لە بەشێک لە ناوچەکەمان لە ژێر سفر پلەی سیلیزی دەبێت لەگەڵ دروست بوونی شەختە لە هەندێ ناوچە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی؛

هەولێر : 12 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 9 پلەی سیلیزی

دهۆک: 11 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 10 پلەی سیلیزی

سۆران : 10 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 13  پلەی سیلیزی

ئاکرێ: 12 پلەی سیلیزی

پیرمام : 9 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 2 پلەی سیلیزی

باران و سەرما بەردەوام دەبێت

باران و سەرما بەردەوام دەبێت