دایکی وەرزشوانێک
“هەتا سەر ئێسقان پاڵپشتی کوڕەکەم دەکەم”
964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی
دایکی ئەو وەرزشوانەی کە توانی 50 کاتژمێر رابکات و داهاتی پرۆژەکەش بدات بە نەخۆشخانەی هیوا دەڵێت تا سەر ئێسقان پشتگیری کوڕەکەی دەکات.
بەهجەت حەسەن ئەو وەرزشوانە گەنجەیە کە لە چالاکیەکی وەرزشی توانی 50 کاتژمێر را بکات، دایکیش بە دیارییەوە بە دڵی پڕەوە دەڵێت مادام داهاتەکەی پێشکەشی نەخۆشخانەی هیوا کردووە زۆر دڵخۆشە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی