دایکەکە گلەیی هەیە

دایکێک و گەنجێک؛ نیشتیمان دایکی هەموومانە

964+

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

لە دەربڕینی نارەزایەتییەکانی سلێمانی دایک و گەنجێک قسەیان بۆ پەیامنێرمان کرد، ئەوان زۆر پەرۆشی زەحمەتکێشی و قوربانیدانی خەڵکی رۆژئاوای کوردستانن، وە بە تایبەت ئەم رۆژانە هێرش لەسەر دوو گەڕەکی کورد نشین هەیە لە حەلەب.

دایکەکە نیگەرانی لەوە دەردەبری کە ژنان لەم کەیسانە بێدەنگن، وەک بڵێی هیوای زۆرە بەوەی هاوتای پیاوان، ژنانیش بتوانن لە رادەربڕین و نارەزایەتییەکان رۆڵ بگێڕن، گەنجەکەش باس لەوەدەکات، ئامادەیە بچێ لە رۆژئاوا بۆ نیشتمانی بجەنگێ و هاوکاری هێزە کوردییەکان بکات.

ئەمڕۆ شەممە 10.1.2026، هاوشێوەی شارەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان لە سلێمانیش هاوڵاتیان و چالاکوانان بۆ پاڵپشتی لە کوردانی رۆژئاوا هاتنەسەر شەقام و ناڕەزایەتییان دەربڕی.

چەند رۆژێکە گروپە چەکدارەکان و سوپای سوریا هێرشێکی بەرفراوانیان بۆ سەر ئەو دوو گەڕەکە لە حەلەب دەستپێکردووە، پێش سلێمانی، لە هەولێر و قەزای رزگاری گەرمیانیش خۆپیشاندان دژی ئەو هێرشانە بەڕێوەچوو.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

"گەلی کورد لە سوریا ئەم سەقافە داعشییەی ناوێ کە دەیانەوێ بیسەپێنن"