رەحمان غەریب بۆ 964:
“گەلی کورد لە سوریا ئەم سەقافە داعشییەی ناوێ کە دەیانەوێ بیسەپێنن”
964+
دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی
هاوشێوەی شارەکانی دیکەی کوردستان لە سلێمانیش هاوڵاتیان و چالاکوانان بۆ پاڵپشتی لە کوردانی رۆژئاوا هاتنەسەر شەقام و ناڕەزایەتییان دەربڕی.
رەحمان غەریب رێکخەری سەنتەری میترۆ بۆ ئازادی و داکۆکی لە مافی رۆژنامەنوسان بە 964ـی وت، “گەلی کورد لە سوریا ئەم سەقافەی داعشییەی ناوێ، کە دەیانەوێ بیسەپێنن، چونکە هەم فەرهەنگمان هەم زمانمان و هەموو شتێکمان جیاوازە لەوان”.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمڕۆ چوونەتە سەر شەقام بۆ ئەوەی دژی ئەو تاوانە و کۆمەڵکوژیانە ناڕەزایەتی دەرببڕن کە دژ بە دانیشتووانی گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە لە حەلەب ئەنجام دەدرێت.
چەند رۆژێکە گروپە چەکدارەکان و سوپای سوریا هێرشێکی بەرفراوانیان بۆ سەر ئەو دوو گەڕەکە لە حەلەب دەستپێکردووە، پێش سلێمانی، لە هەولێر و قەزای رزگاری گەرمیانیش خۆپیشاندان دژی ئەو هێرشانە بەڕێوەچوو.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری