یەکێک لەو شوێنانەى کە دیاریکراوە وەک شوێنى ئامانجى هێرش لە گەڕەکى شێخ مەقسود
نەخۆشخانەیەک لە لیستى ئامانجەکاندایە
حەلەب؛ هۆشدارى لە تاوانى جەنگ دەدرێت
964+
وریا فەتاح
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی حەلەب هۆشداری دەدەن لە هەوڵێکی “هێزەکانى حکومەتی کاتی” بۆ بەئامانجگرتنی دامەزراوە خزمەتگوزارییەکان و نەخۆشخانەیەک لە گەڕەکی شێخ مەقسود، ئەوەش وەک “تاوانی جەنگ” ناودەبەن.
ئاسایشی حەلەب لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند؛ لایەنی بەرامبەر نەخشەیەکی بڵاوکردووەتەوە کە تێیدا چەند خاڵێکی مەدەنی وەک ئامانجی سەربازی دیاریکراون، لە نێویاندا نەخۆشخانەی “خالید فەجر” کە تەنیا لە دوێنێوە پێنج جار تۆپباران کراوە.
خاڵە سەرەکییەکانی بەیاننامەکە:
🔹 نەخۆشخانەی “خالید فەجر” دوێنێ پێنجشەممە 4 جار و ئەمڕۆش جارێکی دیکە تۆپباران کراوە.
🔹 دانانی نەخۆشخانە و دامەزراوەی تەندروستی لە لیستی ئامانجە سەربازییەکان، بەڵگەی “پلان بۆ داڕێژراو”ە بۆ ئەنجامدانی تاوانی جەنگ.
🔹 ئەم کارە پێشێلکردنی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکانە کە پاراستنی شوێنە پزیشکییەکان دەسەپێنێت.
🔹 ئاسایشی حەلەب داوا لە دامەزراوە نێودەوڵەتی و مافییەکان دەکات وەک بەڵگەی یاسایی مامەڵە لەگەڵ ئەم هەڕەشانە بکەن.
گەڕەکی شێخ مەقسود لە حەلەب، کە زۆرینەی دانیشتووانەکەی کوردن، ڕووبەڕووی هێرشی چڕ دەبێتەوە و هێزە ئەمنییەکان دەڵێن ئامانج لێی دروستکردنی کۆمەڵکوژی و تێکدانی ژێرخانی مەدەنی شارەکەیە.