بەهۆى دۆلار و باجى گومرگییەوە

نرخى مۆبایل بەرز بووەوە

964+

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

لە بازاڕەکانی هەولێر نرخی مۆبایل و کەلوپەلە ئەلیکترۆنییەکان بازدانێکی گەورەیان بەخۆوە بینیوە، بەراورد بە 10 رۆژی رابردوو، هەندێک جۆری مۆبایل تاوەکو 130 هەزار دینار چوونەتە سەر نرخەکانیان.

زیرەک حەمە عومەر، خاوەن دوکانی مۆبایل بە 964ـی ڕاگەیاند، بەهۆی بڕیارەکانی حکومەتی عێراق بۆ زیادکردنی باجی گومرگی، نرخی مۆبایلەکان بە شێوەیەکی بێپێشینە گران بوون، بە جۆرێک هەندێک مۆبایلی سامسۆنگ 130 هەزار دینار و ئایفۆنیش 50 دۆلار زیادیان کردووە.

باخەوان حەیدەری، کە مامەڵەی کڕین و فرۆشتنی مۆبایل دەکات دەڵێت، تێکەڵبوونی بڕیارە نوێیەکانی حکومەت و ناجێگیریی نرخی دۆلار، کاریگەریی راستەوخۆیان لەسەر بازاڕی ئامێرە ئەلیکترۆنی و کارەباییەکان هەبووە.

هاوکات دڵێر محەمەد کە ئێکسسواراتی مۆبایل دەفرۆشێت، ئاماژەی بەوە کرد کە تەنانەت پارچە وردەکانیش گران بوون، چونکە هەموو کاڵاکانیان بە دۆلار هاوردە دەکەن.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

نرخى دۆلار له‌بازاڕه‌كانى هه‌رێم سه‌رووى 150 هه‌زار ...

نرخى دۆلار له‌بازاڕه‌كانى هه‌رێم سه‌رووى 150 هه‌زار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌كرێت