"لەسەر شۆستە رایان گرتووە"

بەبڕی یەک ملیۆن دینار لە کەرکوک 37 شۆفێر سزادران

964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک

دوای کۆبونەوەکەی دوێنی چوارشەممە، کە لەناو بینای قایمقامیەتی کەرکوک بە ئامادەیی نوێنەرانی سوپا و پۆلیسی و هاتوچۆ و سەرجەم نوێنەرانی بەرێوەبەرایەتی  فەرمانگە حکومییەکانی شارەکە ئەنجامدرا.

چەند بڕیارێک درا لە دژی سەرپێچیکارانی سەر شۆستە و شەقامە گشتییەکان ، لە ماوەی دوو رۆژ لیژنەی رێکخستنی ناوشار 37 ئۆتۆمبێلی بەبڕی یەک ملیۆن دینار سزادا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 8.1.2025، فەلاح یایچی قایمقامی کەرکوک بە 964ـی وت، لەسەر بڕیاری پارێزگاری کەرکوک و بەسەرپەرشتی لیژنەی رێکخستنی ناو شار، لەماوەی دوو رۆژ 36 ئۆتۆمبێل سزای یەک ملیۆن دینار دراون، بەهۆی ئەوەی ئۆتۆمبێلیان لەسەر شۆستەکان راگرتووە.

بڕیارێکی دیکە هەیە، پشت بەستە بە ژمارە 11 ی ساڵی 2001، دەکرێ کەسی سزادراو لە ماوەی 72 کاتژمێر سەردانی بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆ بکات ئەوە سزاکەی دەکرێت بە 25 هەزار دینار.

ئەو ئۆتۆمبێلانەی سزادراون لەسەر شۆستەکانی شەقامی رێگای بەغدا و نزیک بینای پارێزگای کۆن و دۆمێز و سەر پردی خەبات بوون، قایمقام وتی، بۆ هەفتەی داهاتووش دەڕۆینە سەر بازاڕی کۆماری “جمهوری” و شەقامی پزیشکان.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا