"ئەمەریکا بەڕێوەبردنی ڤەنزوێلا دەگرێتە دەست"
ترەمپ: گەلی ڤەنزوێلا جارێکی دیکە ئازادن
964+
توانا نەقی
لەیەکەم لێدوانی ڤیدیۆیی دوای هێرشەکەی سەر ڤەنزوێلا و دەستگیرکردنی مادۆۆری سەرۆکی وڵاتەکە ترەمپ دەڵێت، پێویستە هەموو کەسایەتییە سیاسی و سەربازییەکانی ڤەنزوێلا لەوە تێبگەن کە ئەوەی بەسەر مادۆرۆدا هاتووە، دەکرێت بەسەریاندا بێت.
دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەشڵێت، خەڵکی ڤێنزوێلا دیسانەوە ئازادن و ئەمریکا لەمڕۆدا نەتەوەیەکی سەلامەتتر و سەربەرزترە.
ئاماژە بەوەشکدەکات، مادۆرۆ دەبەنە نیویۆرک و ئەمەریکا بەڕێوەبردنی ڤەنزوێلا دەگرێتە دەست، تا ئەو کاتەی دەتوانین دەسەڵات بە شێوەیەکی سەلامەت و گونجاو بگوازینەوە.
سەبارەت بە جوڵەکانی داهاتووی ئەمریکا لە ڤەنزوێلا وتی، کۆمپانیا ئەمەریکییەکان دەست بە بەرهەمهێنانی نەوتی ڤەنزوێلا دەکەن.
بە قسەی سەرۆکی ئەمریکا نیکۆلاس مادۆرۆی سەرۆکی ڤەنزوێلا لە نیۆرک رووبەڕووی دادگا دەکرێتەوە و لەسەر دۆسیەی ماددە هۆشبەرەکان و بازرگانی بە چەک دادگایی دەکرێت.