سبەی پشووە

سەرما و سۆڵە قوتابخانەکانی ئیدارەی سۆرانی داخست

+964

ئاکام غەفور – سۆران

بەهۆی سەرما و سۆڵە و شەختە و بەستەڵەک، سەرجەم قوتابخانەکانی سنووری ئیدارەی سۆران بۆ بەیانی یەکشەمە، 4.1.2026 کردیان بە پشوو.

تاکو ئێستا لە تەواوی قەزای سیدەکان و گوندەکانی سنووری خەلیفان و دەورووبەری مێرگەسۆر کراوە بە پشوو، پەروەردەکانیش سەرپشک کراون لە هەر کوێ پێویست بێت بیکەن بە پشوو.

ئەحمەد حەمەدەمین، بەرپرسی راگەیاندنی پەروەردەی سۆران بە 964ـی وت،لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران پشووی فەرمیە بۆ سبەینێ.

پێشتر پەروەردەی سۆران رایگەیاندبوو، لەسەر راسپاردەی وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەسەڵات دراوە بە بەڕێوەبەرە گشتیەکان بۆ ئەم مەبەستە وەکو بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سۆران دوای راوێژ لەگەڵ ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بۆ سەلامەتی گیانی پەروەردەکاران و قوتابیانی، بەڕێوەبەری پەروەردەی قەزا راسپێردراون بە راوێژ لەگەڵ قائیمقامی قەزاکەیان کەوا دەستکراوەن لە بڕیاردان بۆ ئەوەی بکرێتە پشوو یاخود نا، ئەویش بەپێی شوێنی جوگرافیا و رەوشی کەشوهەوا و ئەگەری دروست بوونی شەختە لە سنورەکەیان.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

لە دیالە و خانەقین بەهۆی بارانەوە پشوو راگەیەنرا

لە دیالە و خانەقین بەهۆی بارانەوە پشوو راگەیەنرا