'لە وڵات بردووماننەتە دەرەوە"
ترەمپ: مادۆرۆ و ژنەکەیمان دەستگیر کردووە
964+
شۆڕش قادری
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، مادۆرۆ و ژنەکەیمان دەستگیر کردووە.
کەمێک پێش ئێستا، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروس سۆشیاڵ بڵاویکردەوە، “ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا سەرکەوتووانە هێرشێکی بەرفراوانی بۆ سەر ڤەنزوێللا ئەنجامدا و نیکۆلاس مادۆرۆ و هاوسەرەکەی دەستگیر کراون و لە وڵات براونەتە دەرەوە”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو ئۆپەراسیۆنە بە هەماهەنگی و بەپێی یاسای ئەمریکا ئەنجامدراوە و لە چەند کاتژمێری داهاتوودا وردەکاری لەوبارەیەوە ئاشکرا دەکەن.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 3.1.2026 دەنگی چەند تەقینەوەیەک لە کاراکاسی پایتەختی ڤەنزوێللا بیسترا و دواتر دەرکەوت کە ئەمریکا لەڕێی چەند هەلیکۆپتەر و فڕۆکەیەکی جەنگییەوە هێرشی کردووەتە سەر ئەو وڵاتە.