سەرۆک وتارەكەی بڕی

لە دوێنێوە 935 بوومەلەرزە لە مەكسیكی داوە

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

دەزگای نیشتمانیی بومەلەرزەزانی مەکسیک ئاشكرای كرد، دوای ئەو بوومەلەرزەیەی دوێنێ وڵاتەكەی گرتەوە و پلەكەی 6.5 بوو،  936بوومەلەرزە و پاشەلەرزەی دیكە وڵاتەكەی هەژاندووە.

دەزگاكە لە راگەیاندراوێكدا لەسەر تۆڕی ئێکس بڵاویکردووەتەوە دووپاتی كردەوە،: “936 پاشەلەرزە تۆمارکراون دوای ئەو بوومەلەرزەیەی دوێنی بە گوڕی 6.5 لە وڵاتەكە تۆماركرا”.

میدیاكانی مەكسیك دەڵێن بەهۆی بوومەلەرزەكەوە دوو كەس گیانیان لەدەستداوە، پێشتریش کلارا بروگادا، سەرۆکی شارەوانی مەکسیکۆ سیتی رایگەیاندبوو، لە ئەنجامی بوومەلەرزەکەدا 12 کەس لە پایتەختی مەکسیک بریندار بوون

روودانی بوومەلەرزەكە لە كاتێكدا بوو سەرۆكی ئەو وڵاتە كلاودیا شینباوم، لە بۆنەیەكدا وتاری پێشكەش دەكرد، بەڵام كە زەنگی ئاگاداركردنەوەی بوومەلەرزە لێدرا، ناچاربوو وتارەكەی بوەستێنێ و لەگەڵ ئەو كەسانەی ئامادەبوون، خێرا شوێنەكەیان جێهێشت.

بەپێی سەرچاوەكە بوومەلەرزەکە ویلایەتی گێرێرۆی باشووری گرتووەتەوە و کاریگەرییەکانی لە ویلایەتەكانی مۆرێلۆس، خالیسکۆ، ئۆاکساکا، تاباسکۆ و کۆلیماش هەستیان پێکراوە.

مەکسیک زۆر تووشی بوومەلەرزە دەبێت، چونکە دەكەوێتە سەر هێڵی بوومەلەرزە، لە ماوەی چوار دەیەی رابردووشدا، وڵاتەکە لانیکەم حەوت بوومەلەرزەی بە پلەی 7 ​​یان زیاتری بەخۆیەوە بینیوە، کە پێکەوە بوونەتە هۆی گیانلەدەستدانی زیاتر لە 10 هەزار کەس، کە زۆربەیان لە بوومەلەرزە وێرانکەرەکەی ساڵی 1985دا بوون، کە پلەی 8.0 بوو.

بوومەلەرزەیەکی بەهێز پاکستان دەهەژێنێت و چەقەکەی لە ئ...

بوومەلەرزەیەکی بەهێز پاکستان دەهەژێنێت و چەقەکەی لە ئەفغانستانە