كوچه و كۆڵانى وه‌رتێ پڕ له زبڵ و خاشاك بووه
964+
ئاسۆ وه‌رتى – سۆران
دوو هەفتەیە زبڵ و خاشاک ناحیەی وەرتێى پڕكردووه، شاره‌وانى كۆینكاته‌وه و كۆمپانیای پاككه‌ره‌وه‌ش ده‌ڵێت، كه‌س ئاماده نیه پارچه زه‌ویه‌كمان به‌كرێ بده‌نێ بۆ راگرتنى ئوتومبێله‌كانمان بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین زبڵ و خاشاكه‌كه كۆبكه‌ینه‌وه .
تاهیر ئیبراهیم، یەکێکە لە دانیشتووانی گوندی روژوکەریان، دەڵێت: کۆبوونەوەی ئەو زبڵ و خاشاکە جگە لەوەی زیانی ژینگەیی و تەندروستی هەیە، سیمایەکی ناشیرینیشی بە ناوچەکە گەیاندووە.
کرێکار زاناش هاوڵاتییەکی دیکەیه، باس لەوە دەکات، کە بووەتە پاسه‌وانی مانگا و ئاژه‌ڵه‌کانی چونكه ده‌ڵێ “ده‌ترسم نایلۆن بخۆن مردار ببنەوە”.
کۆمپانیای پاپا گروپ، لایەنی بەرپرسە لە کۆکردنەوەی زبڵ و خاشاکی سنووری ناحیەی وەرتێ، بەڕێوەبەره‌كه‌ى به 964ـى وت “کێشەکە ئەوەیە هیچ کەسێک لە خەڵکی ناوچەکە ئامادە نییە پارچە زەوییەکی خۆی بە کرێش بە کۆمپانیا بدات بۆ راگرتنی ئۆتۆمبێلەکانی هەڵگرتنەوەی زبڵ و خاشاک، ئەمە وایکردووە نەتوانین زبڵ و خاشاک کۆبکەینەوە”.
لایخۆشییه‌وه، محەمەد عەبدولڕەحمان، سەرۆکی شارەوانی وەرتێ، به 964ـى راگه‌یاند “لە هەوڵی بەردەوام داین بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکە”.
ناحیەی وەرتێ له‌سنوورى ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆى سۆران، سەر بەقەزای رواندزە، ژمارەی دانیشتوانی زیاتر لە 500 ماڵ دەبێت و 17 گوند لەخۆدەگرێت.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن