دیمەنی قەزای رانیە لە زستان و بەفر باریندا وێنە: سۆشیاڵ میدیا
"با پێکەوە ئەم وەرزە بەفرو کەشە ساردە بە سەلامەتی تێپەڕێنین"
هاتوچۆی راپەڕین و داوای کەمکردنەوەی هاتوچۆ لە شۆفێران دەکات
964+
ژێوار خدر
بارانبارینی بەخوڕ شەقامەکانی سنووری ئیدارەی راپەڕینی خلیسک کردووە و بەو هۆیەوە مەترسیی رووداوەکانی هاتوچۆ بۆ سێ هێندە بەرزبووەتەوە، هاتوچۆی راپەڕینیش داوا لە هاوڵاتییان دەکات، بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت نەیەنە دەرەوە و لە ماڵەکانیان بمێننەوە.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی راپەڕین ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، بەهۆی تێکچوونی کەشوهەوا و بارانەوە، ئەگەری پێکدادان و وەرگەڕانی ئۆتۆمبێل بۆ سێ هێندە زیاتر بووە، بۆیە داوا دەکەن شۆفێران لەپێناو سەلامەتییان و نەکەوتنە ناو مەترسییەوە، گەشتەکانیان سنووردار بکەن.
“با پێکەوە ئەم وەرزە بەفرو کەشە ساردە بە سەلامەتی تێپەڕێنین” هاتوچۆی راپەڕین وادەڵێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، پێویستە شۆفێران لە کاتی لێخوڕیندا بە تەواوی لە بەکارهێنانی مۆبایل و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دووربکەونەوە، پابەندی خێرایی دیاریکراو و جێهێشتنی مەودای سەلامەتی بن لە نێوان ئۆتۆمبێلەکاندا بۆ ئەوەی ئەم شەپۆلی باران و سەرما هەرێمە بە سەلامەتی تێپەڕێنن.