"کوڕەکەم دەنگی خۆش نییە"

هەموو دنیا لە بەزمی خۆی بکەوێت، عەزیز وەیسی لە بەزمی خۆی ناکەوێ

964+

دیلان محەمەد- سلێمانی

هەموو دنیا لە بەزمی خۆی بکەوێت، عەزیز وەیسی لە بەزمی خۆی ناکەوێ و دەڵێت، ئەوەی دەیکەین بۆ دڵخۆشی خەڵکە و لە دەرەوەی کلیپەکانم عەزیز وەیسیەکی ترم.

شەوی سەری ساڵە و عەزیز وەیسیش کەبە قسە خۆش و جوڵە سەیرەکانى ناسراوە، لەگەڵ دیلانی پەیامنێر کەوتوونەتە دەمەتەقێ و دەڵێت، هونەرمەند دەبێت بەردەوام کاربکات و نابێت ون بێت لەناو هەوادارەکانی، هەشت بەرهەمی نوێشم بۆ ساڵی نوێ ئامادەیە.

لەم کەین و بەینەدا لە پێکەنین و کەیف و سەفای خۆیدا گۆرانیەک بە چەپڵەوە پێشکەش بە 964 دەکات و دەشڵێت، حەرەکەکانی خۆشم هەر هەیە و ئەوەی دەیکەین بۆ نانی ژنان و منداڵمانە و تەنیا بۆ دڵخۆشی خەڵکە.

پێداچوونەوە: پەری ساڵح

عەزیز وەیسی لە ئەمریکا بۆ

عەزیز وەیسی لە ئەمریکا بۆ "کوڕە کورد" گۆرانی دەڵێت