دوای 401 ساڵ
دانیمارک بووە یەكەم وڵات نامەی پۆستەی گشتی راگرت
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
دانیمارک بووە یەکەم وڵات لە ئەوروپا کە ناردنی نامە بە شێوەی پۆستە رادەگرێت، دوای ئەوەی خزمەتگوزاری پۆستی سوێدی- دانیمارکی پۆستنۆرد دوایین نامەی خۆی گەیاند، بەمەش دوای 401 ساڵ خزمەتگوزاری پۆستە لەو وڵاتەدا کۆتایی هات.
دانیمارک یەکێکە لە وڵاتانی پێشکەوتووی دیجیتاڵی لە جیهاندا، هەروەها لە ساڵی 2000ەوە ژمارەی نامەکان بە رێژەی 90% کەمیکردووە، کۆمپانیا حکومییەکە لە مانگی ئاداری رابردوودا رایگەیاند کە بڕیارەکەی داوە، ئاماژەی بەوەش کردووە، بەنیازە بە تەواوی سەرنجی لەسەر گەیاندنی پۆستە بێت لەگەڵ زیادبوونی کڕینی ئۆنلاین.
دوایین نامە کە تا ئێستا گەیاندراوە، دوێنێ سێشەممە رادەستی مۆزەخانەی پەیوەندییەکانی ئێنیگما لە شاری کۆپنهاگن کرا و لەوێ دەبێتە بەشێکی هەمیشەیی پێشانگاکە.
خزمەتگوزاری پۆستی حكومی لە دانیمارک لە ناوەڕاستی ئەمساڵەوە دەستیكردووە بە لابردنی هەزار و 500 سندووقی سووری پۆستە، لە 18ی ئەم مانگەشەوە فرۆشتنی پولی پۆستەی وەستاند.