عەبدولـلەتیف رەشید، سەرۆک کۆماری ئێستای عيَراق
پشكی كوردە
دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆک كۆماری عێراق كرایەوە
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
دوای هەڵبژاردنی جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمان، سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق ئەم ئێوارەیەی سێشەممە 30.12.2025 دەسەڵاتی سەرۆكایەتی لە سەرۆكی بەتەمەن وەرگرت و لە یەكەم هەنگاویشدا دەرگای خۆپاڵاوتنی بۆ پۆستی سەرۆک كۆمار كردووە.
هەیبەت حەلبوسی، سەرۆكی نوێی پەرلەمان رایگەیاند دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ سەرۆک كۆمار كرایەوە و بەپێی ماددەی 72-دووەم – لە دەستووری عێراق، لە دوای یەكەم دانیشتنی پەرلەمان، دەبێت لە ماوەی 30 رۆژدا سەرۆک كۆمار هەڵبژێردرێت.
بەپێی رێككەوتنە سیاسییەكانی نێوان لایەنە عێراقییەكان، پۆستی سەرۆكی كۆمار پشكی كوردە.