لە عێراق

ئۆتۆمبێلی کارەبایی بە رێژەیی 15% باج خرایەسەری

964+

ئەحمەد مستەفا

دەستەى گشتی گومرگی عێراق جێبەجێکردنی باجی نوێی لەسەر ئۆتۆمبێلی هاوردەکراوی هایبریدی و کارەبایی راگەیاند بە رێژەی 15% و لە رۆژی 1.1.2026 وە کاری پێدەکرێت.

بڕیارەکە ئەو ئۆتۆمبێلانە دەگرێتەوە، کە لە ساڵی 2025 و دواتردا دروست دەکرێن.

ئەمڕۆ سێشەممە 30.12.2025، دکتۆر سامر قاسم، بەڕێوەبەری دەستەى گشتی گومرگی عێراق بە رۆژنامەی سەباح-ی وتووە، باجی گومرگی نوێی بە ڕێژەی 15% لەسەر ئۆتۆمبێلی هاوردەکراوی هایبرید و کارەبایی سەپێنراوە.

ئەم هەنگاوانە بەشێکن لە ڕێکخستنی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل و بەرزکردنەوەی ستانداردەکانی کوالیتی و سەلامەتی و پاراستنی بەکارهێنەران لەو ئۆتۆمبێلانەی کە لەگەڵ تایبەتمەندییە پەسەندکراوەکاندا ناگونجێت.

بەڕێوەبەری دەستەى گشتی گومرگی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە، ئامانجی بڕیارەکە کەمکردنەوەی قەرەباڵغی هاتوچۆ و رێکخستنی کارەکانی هاوردەکردنی هەڕەمەکییە، ئەمەش هاوتەریبە لەگەڵ مەرجەکانی سەلامەتی گشتی و بەرژەوەندیی نیشتمانی.

بێ کارەبایی حەزەری لای شۆفیری ئۆتۆمبێلە کارەباییەکان ...

بێ کارەبایی حەزەری لای شۆفیری ئۆتۆمبێلە کارەباییەکان دروستکردووە